Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیاوە 8 کەس لە لیسیچانسک گیانیان لەدەستدا


فەرمانڕەوای هەرێمی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا سێرهێی گایدای گوتی بەهۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیاوە بۆ سەر شاری لیسیچانسکی هەرێمەکە لانیکەم هەشت هاوڵاتی مەدەنی کوژران و 21 کەسی دیکە بریندار بوون.

گایدای گوتی " کاتێک خەڵکە مەدەنییەکە ئاوییان لە تانکییەکی ئاو وەردەگرت، ڕووسییەکان قەرەباڵغییەکەیان کردە ئامانج."

تاوەکو ئێستا ڕووسیا لێدوانی لەسەر ئەو هێرشە موشەکییە نەداوە، لە ڕابردووشدا چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج.

لە 24 ی مانگی دوودا ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان کەسی دیکە. هەروەها هێرشەکانی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناودەبات و دەڵێت ئامانج لێی لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG