Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر خارکیڤ 5 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا

خارکیڤ
خارکیڤ

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ دەڵێت بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر شاری خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێنج هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و 22 کەسی دیکە برینداربوون، لەنێو بریندارەکاندا پێنج منداڵ هەن.

ڕووسیا تاوەکو ئێستا لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە و چەند جارێکیش ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج.

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ وتی " سەرجەمییان هاوڵاتیانی خارکیڤ بوون، کە لەسەر شەقامەکان بوون لە شوێنەکانی یاریکردن بوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خێزانەکانیان دەکەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG