سەرۆکی شارەوانی خارکیڤ ئیهۆر تێریخۆڤ ڕۆژی پێنجشەممە وتی شارەکە لەژێر بۆردومانێکی چڕدایە.
تێریخۆڤ وتی " تەقینەوەی گەورە لە شارەکەدا هەیە، فیدراسیۆنی ڕووسیا بە توندی بۆردومانی شارەکە دەکات."
وتیشی نزیکەی 1 ملیۆن هاوڵاتی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا ماونەتەوە، لەکاتێکدا نزیکەی لە سەدا 30 دانیشتوانی شارەکە گواستراونەتەوە، زۆرینەیان ئافرەت و منداڵ و بە تەمەنەکان بوون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز