Accessibility links

ئۆکرانیا داوا لە ژاپۆن دەکات وێنەکانی مانگە دەستکردەکانی بداتێ


ڕۆژنامەی نیکێی بڵاویکردەوە ئۆکرانیا داوا لە ژاپۆن دەکات ئەو وێنە کواڵێتیە بەرزانەی بداتێ کە مانگە دەستکردەکانی ژاپۆن گرتوویانن، ئەوەش لەپێناو بەرپەرچدانەوەی هێزەکانی ڕووسیادا.

حکومەتی ژاپۆن و کۆمپانیا تایبەتییەکانی ئەو وڵاتە سەرپەرشتی ئەو مانگە دەستکردانە دەکەن کە دەتوانن بە شەو و ڕۆژ و لە هەر کەش و هەوایەکدا بە تەم و هەوریشەوە وێنەی ورد بگرن.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە حکومەتی ژاپۆن بە وردی بیر لەوە دەکاتەوە کە ئایا ناردنی ئەو جۆرە وێنانە لەڕووی یاساییەوە قبوڵکراوە یاخود نا، هەروەها بیر لەوەش دەکاتەوە کە ئایا لەژێر چوارچێوە یاساییەکەی ئێستادا ڕێگە پێدراوە ئەو وێنانە بدات بە ئۆکرانیا یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG