Accessibility links

زێلێنسکی دەڵێت توشی سەرسوڕمان بووە لەوەی ئیسڕائیل چەک نادات بە ئۆکرانیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت " توشی سەرسوڕمان " بووە لە شکستهێنانی ئیسڕائیل لە پێدانی سیستمی دژە موشەک بە ئۆکرانیا تاوەکو بتوانێت ڕووبەڕووی هێرشەکانی ڕووسیا ببێتەوە.

زێلێنسکی بە ماوەیەکی کورت دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیا داوای چەکی کرد. باسی لە سیستمی دژە موشەکی ئایرۆن دۆمی ئیسڕائیل کردووە، کە ئیسڕائیل زۆرجار بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکەکانی چەکدارە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەزە بەکاریدەهێنێ
ت.
زێلێنسکی گوتی " نازانم چی ڕوویداوە بەسەر ئیسڕائیلدا. من بەڕاستی توشی سەرسوڕمان بووم، چونکە لەوە تێناگەم بۆچی نەیانتوانیوە بەرگری ئاسمانیمان بدەنێ."

ڕۆژی چوارشەممە زێلێنسکی لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی فەڕەنسادا ئەم لێدوانەیدا. ئۆفیسەکەی زێلێنسکی ڕۆژی شەممە تۆماری چاوپێکەوتنەکەی بڵاوکردەوە.

ئیسڕائیل سەرکۆنەی داگیرکارییەکەی ڕووسیای کردووە لە ئۆکرانیا، بەڵام ئاگاداری گرژبوونی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ مۆسکۆدا، لە کاتێکدا دەزانێت کە ڕووسیا لە سوریادا دەسەڵاتی هەیە و ئیسڕائیلیش بەردەوام لە سوریا هێرش دەکاتە سەر گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران.

گوتی " تێدەگەم بارودۆخێکی سەختیان هەیە، سەبارەت بە بارودۆخیان لەگەڵ سوریا و ڕووسیادا." وتیشی تۆمەت ئاڕاستەی ئیسڕائیل ناکات.

گوتی " من ڕاستییەکان دەڵێم. گفتوگۆکانم لەگەڵ سەرکردایەتی ئیسڕائیلدا هیچ سوودێکیان نەبووە بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا."

سەرچاوەڕ/ ۆیتەرز

XS
SM
MD
LG