Accessibility links

زێلێنسکی بۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕووسی: ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێگەی بێلایەنی وڵاتەکە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت ئۆکرانیا ئامادەیە وەکو بەشێک لە ڕێکەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیادا پابەندی پێگەیەکی بێلایەن ببێت، بەڵام دەبێت لەلایەن لایەنی سێیەمەوە گرەنتی بکرێت و ڕاپرسییەکی لەسەر بکرێت.

زێلێنسکی لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی ڕووسی کە 90 خولەکی خایاند ئەم لێدوانەیدا.

زێلێنسکی وتی داگیرکارییەکەی ڕووسیا بووەتە هۆی وێرانکاری لەو شارانەی ئۆکرانیادا کە دانیشتوانەکەی بە زمانی ڕووسی قسە دەکەن، وتیشی زیانەکان زۆر گەورەترن لە زیانەکانی جەنگەکەی ڕووسیا لە چیچان.

وتی " ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرەنتییە ئەمنییەکان و بێلایەنی و پێگەی وڵاتەکەمان وەکو وڵاتێک کە چەکی ناوەکی نیە."

زێلێنسکی وتی ئۆکرانیا لەمیانەی گفتوگۆکاندا لەگەڵ ڕووسیادا تاوتوێی بەکارهێنانی زمانی ڕووسیی کردووە لە ئۆکرانیادا، بەڵام ڕەتی کردەوە گفتوگۆ لەسەر داواکارییەکانی دیکەی ڕووسیا بکات، لەوانەش داماڵینی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG