Accessibility links

ئۆکرانیا هیچ ڕێکەوتنێکی نوێی لەسەر ڕێڕەوە مرۆییەکان ڕانەگەیاندووە


ئۆکرانیا دەڵیت لە هەوڵەکانیدا بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شار و شارۆچکە گەماردۆراوەکانی ئۆکرانیا سەنگ خراوەتەسەر شاری ماریوپۆڵ، بەڵام هیچ ڕێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ ڕووسیادا ڕانەگەیاند سەبارەت بە ڕێگەدان بە کردنەوەی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ گواستنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کە گیرییانخواردووە.

جێگری سەرۆک وەزیری ئۆکرانیا ئایرینا ڤێرێشچوک وتی " سەنگمان خستۆتەسەر گواستنەوەی هاوڵاتیان لە ماریوپۆڵەوە."

ئاماژەی بە کۆمەڵێک شوێندا کە پاسەکان لەو شوێنانەوە هەوڵی گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی دەدەن، بەڵام ماریوپۆڵ لەنێو ئەو شوێنانەدا نەبوو. هەروەها هیچ ئاماژەیەکیشی نەدا بە ڕێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ ڕووسیادا سەبارەت بە کردنەوەی " ڕێڕەوە مرۆییەکان " بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG