Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت دوای بڕیارەکەی ڕووسیا 218 کەشتی ڕێگەیان لێگیراوە

وەزارەتی ژێرخانی ئۆکرانیا دەڵێت دوای بڕیارەکەی ڕووسیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا 218 کەشتی " ڕێگەیان لێگیراوە."

ڕۆژی شەممە ڕووسیا بەشداریکردنی لە ڕێکەوتنی هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە هەڵوەشاندەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان نێوەندگری تیادا کردبوو، ئەوەش دوای هێرشەکان بۆ سەر کەشتیگەلی ڕووسیا لە نیمچە دوورگەی کرایمیای لکێندراو.

وەزارەتی ژێرخانی ئۆکرانیا گوتی بەهۆی ئەوەی ئۆکرانیا لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەشدا مۆڵەتی نەبووە کەشتییەکان لە بەندەرەکانییەوە بە ڕێڕەوە پارێزراوەکەدا تێپەڕ ببن، " 218 کەشتی لە شوێنی خۆیاندا ڕێگەیان لێگیراوە."

گوتیشی 22 کەشتی کە بەرهەمی کشتوکاڵی ئۆکرانیایان پێیە چاوەڕێ دەکەن بەندەرەکانی ئۆکرانیا جێبهێڵن.

ئۆکرانیا دەڵێت بەهۆی ڕێکەوتنەکەوە کە بووە هۆی کردنەوەی سێ بەندەری ئۆکرانیا لە دەریای ڕەش، وڵاتەکە تاوەکو ئێستا توانیویەتی نزیکەی 9 ملیۆن تەن باری کشتوکاڵی هەناردەی دەرەوە بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG