Accessibility links

ئۆکرانیا: سزاکانی دواتری یەکێتی ئەوروپا دەبێت قەدەغەکردنی نەوتی ڕووسیای تێدابێت


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا وتی بە بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵی وتووە دەبێت سزاکانی دواتری یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیای تێدابێت.

دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵدا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا وتی " جەختیشم لەوە کردۆتەوە کە نابێت هیچ جێگرەوەیەکی دیکە هەبێت لە پێدانی مۆڵەتی کاندید بوونی ئۆکرانیا بۆ یەکێتی ئەوروپا. هەروەها باسمان لە گواستنەوەکانی هاوڵاتیانی مەدەنیش کرد لە ماریوپۆڵی گەماردۆراو."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG