Accessibility links

نیویۆرک تایمز: ئۆکرانیا دوو بنکەی سەربازیی ئاسمانی لە ناو ڕووسیادا دەکاتە ئامانج


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیاوە بڵاویکردەوە ئۆکرانیا لە ڕێی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دوو بنکەی سەربازیی ئاسمانییان لە ناو ڕووسیادا کردۆتە ئامانج.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ناوچەیەکی ئۆکرانیاوە هەڵدراون و لە هێرشەکەدا لانیکەم 2 فڕۆکە لە یەکێک لە بنکەکان تێکشکێندراوە و کۆمەڵێک فڕۆکەی دیکەش زیانییان بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG