Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر دۆنێتسک 21 هاوڵاتی کوژراون و 27 کەسی دیکە برینداربوون


دۆنێتسک، ئۆکرانیا
دۆنێتسک، ئۆکرانیا

فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پاڤلۆ کیریلینکۆ وتی بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر هەرێمی دۆنێتسک 21 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 27 کەسی دیکە برینداربوون.

کیریلینکۆ وتی لە مانگی ڕابردووەوە کاتێک ڕووسیا هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شارۆچکەی کراماتۆرسک و لە ئەنجامدا زیاتر لە 50 کەس کوژران، ئەمە زۆرترین ژمارەی کوژراوانە لە تەنها یەک ڕۆژدا لە هەرێمەکە.

ڕووسیا داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " ناودەبات و ڕەتی دەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی ئۆکرانیای کردبێتە ئامانج. دەشڵێت ئامانج لە " ئۆپەراسیۆنەکەی " لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و نەتەوە پەرستە مەترسیدارەکانی ئەو وڵاتەیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG