Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت هێرشێکی ئەلیکترۆنی گەورەی دیکە بەڕێوەیە لەکاتێکدا ماڵپەڕ و بانکەکانی وڵاتەکە کرانە ئامانج


Cyber Cyberattack Hackers
Cyber Cyberattack Hackers

ڕۆژی چوارشەممە ماڵپەڕەکانی حکومەتی ئۆکرانیا و وەزارەتی دەرەوە و دەزگای ئاسایشی وڵاتەکە داخران، حکومەتی ئۆکرانیاش وتی ئەمە دەستپێکی هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنی دیکەیە کە لە کاتژمێر 4 ی پاش نیوەڕۆوە دەستی پێکردووە.

بەرپرسانی ئۆکرانیا لەم هەفتەیەدا وتیان هاککەرەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی گەورەی دیکە بۆ سەر دامەزراوەکانی حکومەت، لەوانەش کەرتەکانی بانک و بەرگری ئۆکرانیا.

وەزیری گۆڕانی ژمارەیی ئۆکرانیا میخالیۆ فێدۆرۆڤ وتی " نزیکی کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ، هێرشێکی گەورەی دیکەی ئەلیکترۆنی دژی وڵاتەکەمان دەستی پێکردووە. زانیاری پەیوەندیدارمان هەیە لە کۆمەڵێک بانکەوە." ئاماژەشی بەوەدا ماڵپەڕی پەرلەمانی وڵاتەکەش کراوەتە ئامانج.

هەفتەی ڕابردوو لە هێرشێکی ئەلیکترۆنی جیادا تۆڕەکانی ئۆنلاینی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا و دوو بانکی وڵاتەکە کرانە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG