Accessibility links

پوتن دوو ناوچەی ئۆکرانیای بە دوو کۆماری سەربەخۆ ناساند


سەرۆکی ڕووسیا هەردوو ناوچەی دۆنێتسک و لوھانسکی وڵاتی ئۆکرانیای وەک دوو کۆماری سەربەخۆ ناساند، بەمەش هێندەی دیکە کێشەی ئۆکرانیای ئاڵۆزتر دەبێت.

ڤلادیمر پوتن ڕۆژی دووشەممە لە پاش وتارێکی درێژ کە تیایدا کۆمەڵێک بەهانەی بۆ بڕیارەکەی هێنایەوە، گوتی ڕووسیا ئەم دوو "کۆمارە بە فەرمی دەناسێت"، پاشان ڕاستەوخۆ کۆمەڵێک پەڕاوی واژۆکرد، گوایە ڕێکەوتننامەن لەگەڵ ئەو دوو کۆمارەدا.

پوتن فەرمانیشی بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی کرد "سەلامەتی ئەو دوو کۆمارە مسۆگەر بکەن".

چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوەی پوتن کاردانەوەی توندی ئۆکرانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوای لێبکەوێتەوە.

XS
SM
MD
LG