Accessibility links

وەزیری کشتوکاڵی ئۆکرانیا بە تۆمەتی گەندەڵی چەند ملیۆن دۆلاری دەستبەسەر دەکرێت


دادگایەک لە ئۆکرانیا، میکۆلا سۆلسکی وەزیری کشتوکاڵی ئەو وڵاتەی تۆمەتبار کرد بە خاوەندارێتی نایاسایی زەوییە دەوڵەتییەکان کە بەهای نزیکەی 7 ملیۆن دۆلارە و بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد، ئەمەش لە نوێترین لێکۆڵینەوەی گەندەڵیدا لە نێو بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەدا.

دادگای باڵای دژە گەندەڵی ئۆکرانیا بڕیاریدا وەزیری کشتوکاڵی ئۆکرانیا ئۆلیکساندەر سۆلسکی دەبێت بۆ 60 ڕۆژ دەستبەسەر بکرێت، بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.

دەزگای نیشتیمانی دژە گەندەڵی ئۆکرانیا گومانی لەوە هەیە سۆلسکی لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2021 دا سەرکردایەتی گروپێکی تاوانی کردبێت و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی گرتووە بەسەر پارچە زەوییەکدا کە بەهاکەی دەگاتە 6.85 ملیۆن دۆلار، هەروەها هەوڵیداوە دەست بەسەر پارچە زەوییەکی دیکەدا بگرێت کە بەهاکەی دەگاتە 4.47 ملیۆن دۆلار.

ئۆکرانیا هەوڵ دەدات گەندەڵی لە وڵاتەکەدا بنەبڕ بکات کە لە مێژە وڵاتەکە دەناڵێنێت بە دەستییەوە. هەوڵەکانی بنەبڕکردنی گەندەڵی لە ئۆکرانیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بووەتە هۆی ئەوەی هەریەک لە وەزیری بەرگری و داواکاری گشتی و بەرپرسی هەواڵگری و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی وڵاتەکە کارەکانییان لە دەست بدەن.

سەرچاوە/ AP

XS
SM
MD
LG