Accessibility links

کیێڤ: ڕۆژی سێشەممە نزیکەی 29,000 هاوڵاتی لە شارەکانی ئۆکرانیا گواستراونەتەوە


بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئۆکرانیا وتی ڕۆژی سێشەممە نزیکەی 29,000 کەس لەڕێی ڕێڕەوە مرۆییەکانەوە لە شارەکانی ئۆکرانیا گواستراونەتەوە، زۆرینەیان لە شاری ماریوپۆڵی گەمارۆدراوەوە بوون.

بەرپرسی باڵای حکومەتی ئۆکرانیا کیریلۆ تیمۆشینکۆ وتی نزیکەی 20,000 کەس بە ئوتومبێلی تایبەت ماریوپۆڵیان جێهێشتووە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئۆکرانیا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ڕێگە گرتن لە گەیشتنی کاروانە مرۆییەکان بۆ ناو شاری ماریوپۆڵ، کە خۆراک و دەرمانییان پێبووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG