Accessibility links

تاس: فەرماندە باڵاکانی ئازۆڤستاڵ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا


دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسیا بڵاویکردەوە فەرماندە باڵاکانی ئەو سەربازانەی ئۆکرانیا کە بەرگرییان لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵی ئۆکرانیا دەکرد، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا.

چارەنووسی سەدان سەربازی ئۆکرانیا کە لە وێستگەکەدا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە دەستبەسەرکران نادیارە.

دەزگای هەواڵی تاس لە زاری سەرچاوەیەکی پۆلیسی ڕووسیاوە بڵاویکردەوە جێگری فەرماندەی یەکەی ئازۆڤ سڤیاتۆسلاڤ پالامار و فەرماندەی لیوای 36 ی هێزی دەریایی سوپای ئۆکرانیا سێرهێی ڤۆلینسکی گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا.

تاس لە زاری سەرچاوەکەوە بڵاویکردەوە ئەفسەرەکانی هێزە تایبەتییەکان لە هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیاوە گواستوویاننەتەوە بۆ ڕووسیا، ئەوەش بەمەبەستی " لێکۆڵینەوە لێیان."

گوتیشی " ئەفسەرەکانی دیکەش لە یەکە جیاوازەکانی ئۆکرانیاوە گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا."

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ڕاپۆرتەکە پشتڕاست بکاتەوە و کیێڤیش لێدوانی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە. لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا ئۆکرانیا گوتی دەزگا هەواڵگرییەکانیان لە پەیوەندیدان لەگەڵ سەربازە گیراوەکانی وێستگەی ئازۆڤستاڵدا.

یەکەی ئازۆڤ کە هێزێکی سەربازیی پیادەی خۆبەخشە و لە ساڵی 2014 دا بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی جیاخوازەکانی سەر بە ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دروست بوو، هەروەها لیوای 36 ی هێزی دەریایی ئۆکرانیا، دوو یەکەی سەرەکی بوون لە بەرگریکردن لە وێستگەکەی ماریوپۆڵدا.

لە سەرەتای مانگی شەشدا دەزگاکانی ڕووسیا گوتیان زیاتر لە 1000 سەربازی ئازۆڤستاڵ گواستراونەتەوە بۆ ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG