Accessibility links

ئۆکرانیا داوای چەکی زیاتر لە ڕۆژئاوا دەکات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی داوای لە ڕۆژئاوا کرد ڕەوانەکردنی چەکەکانیان بۆ ئۆکرانیا خێراتر بکەن، لە کاتێکدا کە هێزەکانی ئۆکرانیا خاکێکی بەرفراوانییان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە گرتۆتەوە کە لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکرابوون.

دوای ئەوەی لە ڕۆژی شەممەدا ڕووسیا دەستبەرداری شوێنە سەرەکییەکانی بوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە یەکێک بوو لە شکستەکانی ڕووسیا لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکرانیا، هێزەکانی ئۆکرانیا دەیان شارۆچکەیان گرتۆتەوە.

بەرپرسێکی سەربازیی باڵای ئەمەریکا گوتی تا ڕادەیەکی زۆر ڕووسیا دەستبەرداری ناوچەکانی نزیک خارکیڤ بووە و زۆربەی سەربازەکانی کشاندۆتەوە بۆ سەر سنوورەکە.

ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی بە بەهای ملیاران دۆلار چەکییان داوە بە ئۆکرانیا و کیێڤیش دەڵێت ئەو چەکانە یارمەتیدەر بوون لە دانانی سنوورێک بۆ دەستکەوتەکانی ڕووسیا. زێلێنسکیش لە وتارێکدا وتی ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا دەبێت " هاریکارییەکانیان بۆ شکست هێنان بە تیرۆری ڕووسیا پتەوتر بکەن."

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن گوتی لەڕێی پشتیوانییەکانی ڕۆژئاواوە هێزەکانی ئۆکرانیا بە شێوەیەکی بەرچاو " پێشکەوتوون".

بلینکن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری مەکسیکۆ سیتی گوتی " ئەوەی ئەوان ئەنجامییان داوە بە شێوەیەکی میتۆدی پلانی بۆ داڕێژراوە و بێگومان سوودیشیان لە پشتیوانییەکانی ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتانی دیکە وەرگرتووە."

هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا جارێکی دیکە دابینکردنی کۆمەڵێک چەکی دیکەی بۆ ئۆکرانیا ڕاگەیاند، لەوانەش تەقەمەنی سیستمی دژە موشەکی هیمارس، پێشتریش سیستمی موشەکی دژە فڕۆکەی ناسامسی داوە بە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG