Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە 6 کەس لە شاری سلۆڤیانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژران


بەرپرسانی ناوخۆی شاری سلۆڤیانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەڵێن بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر شارەکە شەش کەس کوژراون.

سەرۆکی شارەوانی شارەکە ڤادیم لیاخ وتی هێرشەکە خراپترین هێرش بووە بۆ سەر بەرەکانی پێشەوە و بووەتە هۆی 15 ئاگرکەوتنەوە. شاری سلۆڤیانسک دەکەوێتە هەرێمی دۆنێتسکەوە کە یەکێکە لە ئامانجەکانی ڕووسیا.

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هەرێمی دۆنێتسک تێتیانا ئناچینکۆ وتی 15 کەس بەهۆی هێرشەکەوە برینداربوون.
وتیشی شاری کراماتۆرسکی دراوسێی سلۆڤیانسکیش بە موشەکی MLRS لێیدراوە و هۆتێلێکی وێران کردووە.

سەرۆکی شارەوانی کراماتۆرسک ئۆلیکساندەر هۆنچارینکۆ وتی شارەکە دووبارە بە موشەکی MLRS لێیدرایەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG