Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵی باکوورییان کردۆتەوە


هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا ڕۆژی سێشەممە وتی هێزەکانی ئۆکرانیا ناوچەکانی باکووری وڵاتەکەیان کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە، هێزەکانی ڕووسیایان ناچار کردووە لە ناوچەکانی دەوروبەری شاری چێرنیهیڤ و باکووری کیێڤی پایتەخت بکشێنەوە.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا وتی شەڕ و پێکدادانەکان پێدەچێت لە هەندێک لەو ناوچانەی کە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە بەردەوام بێت، بەڵام لەم هەفتەیەدا شەڕەکان کەم دەبنەوە چونکە ئەو هێزانەی ڕووسیا کە ماونەتەوە دەکشێنەوە.

وەزارەتەکە وتیشی زۆرێک لەو یەکە سەربازییانەی ڕووسیا کە دەکشێنەوە ئەگەرێکی زۆری هەیە پێویستیان بە دووبارە خۆپڕچەککردنەوە و خۆڕێکخستنەوە بێت پێش ئەوەی دووبارە ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بکرێنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG