Accessibility links

ئۆکرانیا داوا لە جیهان دەکات دەزگای میدیایی ئاڕ تی ڕووسی قەدەغە بکەن


وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا

دوای ئەوەی پێشکەشکارێکی دەزگای میدیایی ئاڕ تی ڕووسی گوتی دەبووایە ئەو منداڵانەی ئۆکرانیا بخنکێندرانایە کە لە ژێر فەرمانڕەوایی یەکێتی سۆڤییەتدا ڕووسییەکانیان وەکو داگیرکەر سەیر کردووە، ئۆکرانیا دەزگاکەی بە هاندان بۆ کۆمەڵکوژی ناساند.

پێشکەشکاری ئاڕ تی ڕووسیا ئانتۆن کراسۆڤسکی لە پڕۆگرامێکدا دەڵێت ئەو منداڵانەی کە ڕەخنەیان لە ڕووسیا گرتووە " دەبووایە ڕاستەوخۆ فڕێ بدرانایەتە ناو ڕووبارێکەوە."

کراسۆڤسکی کە پشتگیری لە جەنگەکەی ڕووسیا دەکات لە کەناڵە ڕووسییەکەدا و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، وەڵامی قسەیەکی نوسەرێکی ئەندێشەی زانستی ڕووسی سێرگێی لوکیانینکۆ دایەوە کە باسی لەوە کرد کاتێک سەرەتا لە ساڵەکانی هەشتاکاندا سەردانی ئۆکرانیای کردووە منداڵانی ئۆکرانی پێیان وتووە ژیانییان باشتر دەبوو ئەگەر مۆسکۆ وڵاتەکەیانی داگیرنەکردایە.

کراسۆڤسکی لە وەڵامدا گوتی " دەبووایە لە ڕووباری تیسینا بخنکێندرانایە. ئەو منداڵانە بخنکێنن. بیانخنکێنن." گوتیشی یاخود دەکرا بخرانایە ناو کوخەکانەوە و بسوتێندرانایە.

لە بەشێکی کورتی چاوپێکەوتنەکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کراسۆڤسکی پێدەکەنێت کاتێک باس لەو هەواڵانە دەکرێت کە سەربازانی ڕووسی لە ماوەی داگیرکارییەکەی ڕووسیادا لە ئۆکرانیا دەستدرێژی سێکسییان کردۆتە سەر ئافرەتانی بە تەمەنی ئۆکرانی.

وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا لە تویتێکدا کە لینکی چاوپێکەوتنەکەشی داناوە نوسیویەتی " ئەو حکومەتانەی کە هێشتا ئاڕ تییان قەدەغە نەکردووە دەبێت سەیری ئەم بەشە بکەن."

کوڵێبا گوتی " هاندان بۆ کۆمەڵکوژی ' ئەم کەسە لەسەری دادگایی دەکەین، ' هیچ پەیوەندییەکی بە ئازادی ڕادەربڕینەوە نیە. ئاڕ تی لە سەرانسەری جیهاندا قەدەغە بکەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG