Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەریتانیا ڕۆژی دەست لەکارکێشانەوەی لە پـۆستەکەی ڕاگەیاند


وەک پـێشبینی دەکرا، سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی ڕۆژی دەست لەکارکێشانەوەکەی ڕاگەیاند و گوتی لە 7 ی مانگی شەش دەبێت.

تێرێزا مەی ئەمڕۆ لە بەردەم داونینگ ستریت بەیاننامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دا بۆ بەدیهێنانی ئەنجامی ڕیفراندۆمی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

گوتیشی زۆر جێی داخە بۆی کە نەیتوانیوە ڕێکەوتنی بریئگزت جێبەجێی بکات.

لە کۆتایی وتارەکەی گوتی" جێی شەرەف بۆم پـۆستی سەرۆک وەزیری بگرمەدەست و ببمە دووەم ژن لەم پـۆستەدا و بێگۆمان دوایـین ژنیش نابم."

جێی ئاماژەیە تێرێزا مەی فشارێکی زۆری خرایە سەر بۆ دەسـت لەکارکێشانەوە لە پـۆستەکەی، پاش ئەوەی ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتەکەی (پارتی پارێزگاران) ناڕەزایـیان دەربڕی لە بەرامبەر دوایـین پـلانی بۆ کشانەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپا.

خانم مەی لە مانگی حەوتی ساڵی 2016 پـۆستی سەرۆک وەزیری گرتەدەست پاش ئەوەی بەریتانیـیەکان لە ڕیفراندۆمێکدا لە 23 مانگی شەشی ئەو ساڵە بە ڕێژەی 52% دەنگیان دا بۆ جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا.

XS
SM
MD
LG