Accessibility links

پارله‌مانی بریتانیا: حکوومه‌ت وتووێژه‌کان بۆ جێ هێشتنی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا ده‌ست پێ بکات


پارله‌مانی بریتانیا

نوێنه‌رانی پارله‌مانی بریتانیا ڕۆژی چوارشه‌ممه یه‌کی مانگ به ده‌سه‌ڵاتی تێرێزا مه‌ی ڕێگای دا به فه‌رمی خۆلی سه‌ره‌تایی وتووێژه‌کان بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له یه‌کیه‌تی ئۆرووپا ده‌ست پێ بکات.

ئه‌م بڕیاره‌ی پارله‌مان به حکوومه‌تی بریتانیا ڕێگا ده‌دات که به پێی به‌ندی ۵۰ی ڕێکه‌وتننامه‌ی لیسبۆن وتووێژه‌کانی دوو ساڵه‌ی جیابوونه‌وه له یه‌کیه‌تی ئۆرووپا ده‌ست پێ بکات.

که‌مپه‌ینه‌کانی ڕاپرسی گشتی بۆ برگزیت
که‌مپه‌ینه‌کانی ڕاپرسی گشتی بۆ برگزیت

ئه‌م بڕیاره‌ی له پارله‌مانی بریتانیا به ۴۹۸ ده‌نگی ئه‌رێنی له به‌رانبه‌ر ۱۱۴ ده‌نگی نه‌رێنی په‌سه‌ند کرا.

جێگای ئاماژه‌یه که ڕاپرسی گشتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌کیه‌تی ئۆرووپا له مانگی ۷ ساڵی ڕابردوو له بریتانیا به‌ڕێوه چوو و به ده‌نگی ئه‌رێنی ۵۲ له سه‌دی به‌شداربووانی ڕاپرسیه‌که په‌سه‌ند کرا.

XS
SM
MD
LG