وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت ئەگەرێکی ڕاستەقینە هەیە لەسەر ئەوەی کە ڕووسیا چیتر لە ڕووی داراییەوە پشتیوانی لە چالاکییەکانی گروپی بەکرێگیراوی ڤاگنەر نەکات.
وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی ڕووسیا دژی هەندێک لە بەرژەوەندییەکانی کارەکانی سەرۆکی ڤاگنەر یەڤیگنی پریگۆژین جووڵەی کردووە، دوای ئەوەی هەوڵی کودەتایەکیدا دژی سوپای ڕووسیا لە مانگی شەشدا.
وەزارەتەکە وتی " ئەگەر دەوڵەتی ڕووسیا چیتر پارە نەدات بە ڤاگنەر، ئەوا دووەم خاوەن مووچە کە جێی متمانە بن بەرپرسانی بێلاڕووس دەبن."
وەزارەتەکە وتیسی گروپی ڤاگنەر بەرەو کەمبوونەوەی قەبارەیان و دووبارە ڕێکخستنەوەی خۆیان دەڕۆن، ئەوەش لە پێناو پاراستنی موچەی ستافەکەی لە میانەی فشارە داراییەکاندا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز