Accessibility links

بەڕیتانیا: ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ئەمەریکا تاوتوێی دوژمنکارییەکانی ڕوسیا دژی ئۆکرانیا دەکەن


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس وتی قسەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسادا کردووە سەبارەت بە دوژمنکارییەکانی ڕوسیا بەرامبەر ئۆکرانیا.

تڕەس وتی " قسەمان سەبارەت بە بەربەست دانان لەبەردەم دوژمنکارییەکانی ڕوسیا بەرامبەر ئۆکرانیا کردووە، هەروەها تاوتوێی نیگەرانیەکانمان کردووە سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران، هاوسۆزی خۆشمان بۆ لیتوانیا دەربڕیوە دژی فشارەکانی چین."

جێی ئاماژەیە زیادبوونی هێزەکانی ڕوسیا لەنزیک سنووری ئۆکرانیا وڵاتانی ڕۆژئاوای نیگەران کردووە، دەڵێن پێدەچێت ڕوسیا ئامادەکاری بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا بکات. لەلای خۆشیەوە مۆسکۆ ئەوە ڕەت دەکاتەوە و کۆمەڵێك داواکاری ئاسایشی ئاڕاستەی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمەریکا کردووە.

یەکێک لە داواکانی ڕوسیا ئەوەیە هاوپەیمانێتی ناتۆ گرەنتیەکی یاسایی بداتێ لەسەر ئەوەی بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا پەرە نەسەنێت، هەروەها داوایکردووە ناتۆ چالاکییە سەربازییەکانی لەو وڵاتانەدا کە نزیکن لە ڕوسیاوە ڕابگرێت، بەتایبەتی لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG