وەزیری بەرگری بەڕیتانیا بێن واڵاس دەڵێت بەڕیتانیا دوو کەشتی تایبەت بۆ پاراستنی ژێرخانەکانی ژێر دەریای وەکو کەیبڵ و بۆرییەکانی وڵاتەکە بە دەست دەخات، ئەمەش دوای دزەکردنی گازەوە لە بۆری نۆرد ستریمی گواستنەوەی گازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا.
واڵاس لە کۆنفرانسی پارتی پارێزگارانی وڵاتەکەدا لە بێرمینگهام گوتی " دەتوانم ڕایبگەیەنم کە لەمدواییانەدا دوو کەشتی تایبەتمان بە دەستخستووە کە لە توانایاندا هەیە کەیبڵ و بۆرییەکانمان بپارێزن."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەڕیتانیا دوو کەشتی تایبەت بۆ پاراستنی ژێرخانەکانی ژێر دەریایی بە دەست دەخات
