وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیا لە شاری خێرسۆنی داگیرکراوی باشووری وڵاتەکە تەوژمی وەرگرتووە.
گوتیشی " ئەگەری زۆرە هێزەکانی ئۆکرانیا سەرە پردێک لە باشووری ڕووباری ئینگولێتس دروست بکەن، کە سنووری باکووری خێرسۆنی داگیرکراو پێکدەهێنێت."
هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا گوتی سوپای 49 ی ڕووسیا لە قەراغی ڕۆژئاوای ڕووباری دنیپرۆ جێگیرکراون کە ئێستا زۆر لاواز دەردەکەوێت. گوتیشی خێرسۆن بەکرداری لە ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە دابڕاوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز