Accessibility links

بەڕیتانیا: داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە پێدەچێت نزیک بووبێتەوە


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس وتی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە پێدەچێت نزیک بووبێتەوە و هەڕەشە لەسەر سەقامگیری ئەوروپا دروست دەکات و هانی سەرکوتکارانیش دەدات لە سەرانسەری جیهاندا.

ڕووسیا زیاتر لە 100,000 سەربازی لە نزیک سنووری ئۆکرانیا جێگیرکردووە. ڕابەرانی سیاسیی ڕووسیا ڕەتی دەکەنەوە مۆسکۆ پلانی داگیرکردنی هەبێت، بەڵام دەڵێن ئەگەر داواکارییە ئەمنییەکانی مۆسکۆ جێبەجێ نەکرێن ئەوا " ڕێوشوێنێکی تەکنیکی سەربازیی " نادیاریکراو دەگرێتەبەر، یەکێک لە داواکارییەکانیشی ئەوەیە ڕێگە نەدرێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

ڕۆژی دووشەممە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی دەرفەتێکی گرنگ هەیە بۆ دیبلۆماسی، بەڵام تڕەس وتی داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە پێدەچێت نزیک بێت و هێزەکانی ڕووسیا دەتوانن زۆر زۆر بەخێرایی بگەنە ئۆکرانیا."

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا لیز تڕەس بە سکای نیوزی وت " ئەمە پەیوەندی بە سەقامگیری ئەوروپاوە هەیە، هەروەها سەقامگیری جیهانیش، ئەو پەیامەشی کە ئاڕاستەی سەرکوتکارانمان کردووە و دەبێت ئەو پەیامە بگەیەنین بە ڤلادیمێر پوتن کە هیچ خەڵاتێک بۆ دوژمنکاری نیە."

تڕەس بە هەمان شێوەی بەرپرسانی ئەمەریکا وتی لەوانەیە ڕووسیا " پاساوێک " بدۆزێتەوە بۆ دەستپێکردنی هێرشەکەی.

وتی " داگیرکردن پێدەچێت نزیک بێت، زۆریش ڕێی تێدەچێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG