Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت ئۆکرانیا بەرپەرچی هێرشێکی زۆری ڕووسیای لە دۆنباس داوەتەوە


بەڕیتانیا دەڵێت ئۆکرانیا لەم هەفتەیەدا بەرپەرچی کۆمەڵێکی هێرشی زۆری ڕووسیای بەدرێژایی هێڵەکانی پێشەوەی هەرێمی دۆنباس داوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی سەرەڕای هەندێک لە پێشڕەوییەکانی ڕووسیا، بەرگرییەکانی ئۆکرانیا لە سەرانسەری هێڵەکەدا بەهێز بوون و زیانێکی گەورەیان بە هێزەکانی ڕووسیا گەیاندووە.

وەزارەتەکە وتی " نەبوونی ئیرادە لەنێو هێزەکانی ڕووسیادا و نەبوونی کاتی پێویست بۆ دووبارە خۆپڕچەک کردنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزەکان ڕەنگە هۆکار بووبێتن لە کۆسپ خستنەبەردەم توانای شەڕکردنی ڕووسییەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG