Accessibility links

بەڕیتانیا: ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵی زۆرینەی ئاسمانی وڵاتەکەی کردووە


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی زۆرینەی ئاسمانی ئۆکرانیا لەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا ماوەتەوە، وتیشی ڕووسیا شکستی هێناوە لەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی کاریگەر هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لەناوببات یاخود زاڵ بێت بەسەر سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتەدا.

وەزارەتەکە وتی " ڕووسیا زۆر بە کەمی دەتوانێت بچێتە ئاسمانی باکوور و ڕۆژئاوای ئۆکرانیاوە، ئەمەش بووەتە هۆی سنووردارکردنی هێرشەکانی."

وتیشی " هێزی ئاسمانی ڕووسیا بەشێوەیەکی سەرەکی سەنگی خستۆتەسەر ئاسمانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، پشتیوانی لە هێزە پیادەکانی ڕووسیا دەکەن لەو ناوچانەدا."

هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا وتی ڕووسیا بەردەوامە لە بە ئامانجکردنی ژێرخانە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

هەروەها باسی لەوەش کرد مەترسییەکی زۆری کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی هەیە، وتی ڕەنگە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر شاری ماریوپۆڵ لەڕێی موشەکی نائاڕاستەکراوەوە بووبێتن.

وتی " ئەم چەکانە توانای ڕووسیا بۆ جیاکردنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەکانیاندا کەم دەکاتەوە، مەترسی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەکات."

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ هەواڵەکە پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG