Accessibility links

باڵیۆزخانەی چین ڕەخنە لە سەردانەکەی سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا بۆ تایوان دەگرێت


سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا لیز تڕەس
سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا لیز تڕەس

وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە لەندەن وتی سەردانەکەی سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا لیز تڕەس بۆ تایوان " نمایشێکی مەترسیداری سیاسیی بووە و هیچ سوودێکی نییە جگە لە زیان گەیاندن بە بەڕیتانیا."

وتەبێژی باڵیۆزخانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی باڵیۆزخانەکە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت " داوا لە سیاسییە پەیوەندیدارەکانی بەڕیتانیا دەکەین هەڵەکانی ' تڕەس ' ڕاست بکەنەوە، چیتر نمایشی سیاسیی لەگەڵ پرسی تایواندا مەکەن. هەروەها دەست لە پشتیوانیکردنتان هەڵبگرن لە هێزە جیاخوازەکانی سەربەخۆیی تایوان."

لە دوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا مارگرێت تاچەر لە ساڵەکانی نەودەکاندا بۆ تایوان، تڕەس دیارترین سیاسەتمەداری بەڕیتانیایە سەردانی تایوان بکات، گەشتەکەشی لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان بەڕیتانیا و چین لە خراپترین دۆخدان.

تڕەس نوێنەرایەتی بەشێکی پارتی پارێزگارانی فەرمانڕەوای بەڕیتانیا دەکات کە دژی سیاسەتی بەڕیتانیان بەرامبەر چین، سیاسەتەکە بریتییە لە هەوڵدان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ چین لە بوارەکانی وەکو بازرگانی و گۆڕانی کەش و هەوا و لە هەمان کاتیشدا سنووردانان بۆ مەترسییەکانی سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG