Accessibility links

جەیمس کلێڤەرلی وەکو وەزیری نوێی دەرەوەی بەڕیتانیا دەستنیشانکرا

جەیمس کلێڤەرلی
جەیمس کلێڤەرلی

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا لیز ترەس لە بەیاننامەیەکدا وتی سەرۆک وەزیر جەیمس کلێڤەرلی دەستنیشان کردووە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە.

کاتێک بۆریس جۆنسن لە مانگی حەوتدا ڕایگەیاند دەست لەکارەکەی دەکێشێتەوە و حکومەتێکی کاربەڕێکەری دەستنیشان کرد تاوەکو سەرۆک وەزیرێکی نوێ بۆ وڵاتەکە هەڵدەبژێردرێت، کلێڤەرلی لەو کاتەوە وەکو وەزیری خوێندنی بەڕیتانیا خزمەتی کردووە.

لە ساڵی 2015 دا کلێڤەرلی تەمەن 53 ساڵ لە شارۆچکەی برەینتریی بەڕیتانیا وەکو ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردرا، لەو کاتەوە بە خێرایی لە پارتی پارێزگارانی بەڕیتانیادا دەرکەوت.

لیز ترەس وەکو وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا خۆی وەکو ڕەخنەگرێک لە چین و ڕووسیا دەرخست، کلێڤەرلیش ئاماژەی بەوەدا حکومەتەکەی ترەس هەڵوێستێکی توندی دەبێت بەرامبەر مۆسکۆ و پەکین.

ڕۆژی دووشەممە بە ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی لیز ترەس وەکو ڕابەری نوێی پارتی پارێزگارانی بەڕیتانیا هەڵبژێردرا، کلێڤەرلی بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند " بەدڵنیاییەوە دەبێت بەردەوام بین لە پشتیوانییەکانمان بۆ سەرۆک زێلێنسکی و گەلی ئۆکرانیا، بەدڵنیاییەوە دەبێت ئەوە بکەین. منیش هیچ گومانێکم لەوەدا نیە کە ئێستا وەکو کاتی بۆریس جۆنسن بەردەوام دەبین لەو هاوڕێیەتییە پتەوەی کە هەمانە."

گوتیشی " بەڵام بێگومان ئەوە تەنها کێشە نیە، کێشەیەکی زۆر بەپەلەیە بەڵام تەنها کێشە نیە. دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەین بەڵام دەبێت مامەڵە لەگەڵ کێشە درێژخایەنەکانیشدا بکەین... مامەڵە لەگەڵ هەردووکیاندا دەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG