Accessibility links

سکای نیوز: سەرۆک ترامپ ساڵی داهاتوو سەردانی بەریتانیا دەکات


تۆڕی هەواڵی سکای نیوز لە سەرچاوەیەکی حکومی باڵاوە بڵاویکردەوە سەرۆک دانۆڵد ترامپ ساڵی داهاتوو سەردانی بەریتانیا دەکات.

سەرۆک وەزیری بەریتانیا تێریزا مەی لەمیانەی یەکەم کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک ترامپ لە واشنتن لە مانگی یەک بانگهێشتی سەرۆکی ئەمەریکای کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەریتانیا بکات.

لە سەرەتادا حکومەتەکە ڕایگەیاند سەردانەکە دواخراوە بۆ کاتێکی تر لەمساڵدا بەڵام دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە سەردانەکە دواخراوە بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە لەوانە ترس لە خۆپیشاندان و کەمبوونەوەی دەسەڵاتی تێریزا مەی دوای هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی بەریتانیا.

وتەبێژی تێریزا مەی لەکاتێکدا سەبارەت بە هەواڵەکەی سکای نیوز پرسیاری لێکرا وتی بانگهێشتمان کردووە بەڵام هەتاکوو ئێستا کاتی سەردانەکە دیاری نەکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG