Accessibility links

دادگای باڵای بەڕیتانیا دەڵێت ڕەوانەکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا نایاساییە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک دەڵێت حکومەتەکەی داوای پێداچوونەوە دەکات بە بڕیارەکەی دادگای باڵای بەڕیتانیادا دوای ئەوەی پلانەکەی سوناک بۆ ڕەوانەکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا لەلایەن دادگاکەوە بە نایاسایی ناوبرا.

بەڕیتانیا بە نیاز بوو دەیان هەزاران پەنابەر ڕەوانەی ڕواندا بکات کە لە ڕێی کەناڵی ئینگلیزەوە لە فەڕەنساوە گەیشتوونەتە بەڕیتانیا.

حکومەتی بەڕیتانیا دەڵێت پلانەکەی بۆ ڕەوانەکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا کاری قاچاخچی و ئەوانەی کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن تێکدەدات، بەڵا ڕەخنەگران دەڵێن سیاسەتەکە نامرۆییە و سوودی نابێت. ڕۆژی پێنجشەممە دادگای پێداچوونەوە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا ڕواندا ناکرێت وەکو وڵاتێکی پارێزراوی سێیەم سەیر بکرێت.

سوناک لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە کاتێکدا کە ڕێز لە دادگا دەگرم، بەڵام لە بنچینەوە هاوڕا نیم لەگەڵ بڕیارەکەیدا." وتیشی حکومەت هەوڵ دەدات لە دادگادا بڕیارەکە پێچەوانە بکاتەوە.

وتی "سیاسەتی ئەم حکومەتە زۆر سادەیە، ئەمە وڵاتەکەت و حکومەتەکەتە کە دەبێت بڕیار بدەن کێ دێت بۆ ئێرە، نەک باندە تاوانکارەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG