Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی بەڕیتانیا دەست لەکاردەکێشێتەوە


مارک سیدوێڵ
مارک سیدوێڵ

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی بەڕیتانیا و وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران مارک سیدوێڵ بە سەرۆک وەزیری وڵاتەکە بۆریس جۆنسنی ڕاگەیاند بەنیازە دەست لەکارەکەی بکێشێتەوە.

لە نامەیەکدا بۆ بۆریس جۆنسن سیدوێڵ وتی " دوو ساڵ لەمەوبەر سەرۆک وەزیری پێشووی وڵاتەکە داوای لێکردم پۆستی وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیران وەربگرم و داوای لێکردم بەردەوام بم لە پشتیوانیکردنت لەماوەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا و ماوەی هەڵبژاردنەکاندا."

وتیشی " پێم باش بوو لە ماوەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بمێنمەوە، ئێستا حکومەت سەنگی خستۆتە سەر چاکبوونەوە و نوێبوونەوەی ناوخۆیی و جیهانی."

جۆنسن سوپاسی سیدوێڵی کرد لەسەر ئەو خزمەتەی پێشکەشی وڵاتەکەی کردووە و وتی داوای لە سیدوێڵ کردووە سەرپەرشتی لیژنەیەکی نوێی کۆمەڵەی حەوت بکات سەبارەت بە ئاسایشی دارایی جیهانی لەکاتێکدا بەڕیتانیا سەرۆکایەتی کۆمەڵەکە دەگرێتەدەست.

ئەنجومەنی وەزیرانی بەڕیتانیا وتی گەورە دانوستکاری بەڕیتانیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دەیڤد فۆرێست شوێنی سیدوێڵ دەگرێتەوە وەکو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG