ڕۆژی دووشەممە چین بەهۆی سەردانێکی وەزیری سیاسەتی بازرگانی بەڕیتانیا گرێگ هاندسەوە بۆ تایوان توڕە بوو، ئەمەش لە نوێترین سەردانی بەرپرسانی بیانیدا بۆ تایوان.
چین تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی کردووە بۆ یەکخستنەوەی تایوان لەگەڵ چیندا. هەروەها هەوڵی ئەوەش دەدات تایوان لە دیموکراسی دووربخاتەوە و داوای لەو وڵاتانەی جیهان کردووە کە پەیوەندیی فەڕمییان لەگەڵ چیندا هەیە ڕێز لە بنەمای " یەک چین " بگرن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ژاو لیژیان وتی " بەڕیتانیا دەبێت بەجددی ڕێز لە سەروەری خاکی چین بگرێت، پابەندی بنەمای یەک چین بێت و هەر جۆرە پەیوەندییەکی فەڕمی لەگەڵ تایواندا ڕابگرێت و چیتر ئاماژەی هەڵە نەنێرێت بۆ هێزە جیاخوازەکانی تایوان."
حکومەتی بەڕیتانیا وتی وەزیری سیاسەتی بازرگانی وڵاتەکە گرێگ هاندس بە سەردانێکی دوو ڕۆژی گەیشتۆتە تایوان و لەگەڵ سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێندا کۆدەبێتەوە، هەروەها بە هاوبەشی میوانداری 25 هەمین گفتوگۆی ساڵانەی بازرگانی نێوان بەڕیتانیا و تایوان دەکات. چین قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزا و سزای دیکەی وەکو تۆڵەسەندنەوە سەپاندووە بەسەر ئەو بەرپرسە بیانی و حکومەتانەدا کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تایوان درێژ دەکەنەوە.
تایوان پەیوەندی دیبلۆماتی فەڕمی تەنها لەگەڵ 14 وڵاتدا هەیە و ئەندامیش نیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە گەورەکانی دیکەدا، ئەوەش بەهۆی سووربوونی چینەوە لەسەر ئەوەی نابێت تایوان لەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییانەدا بوونی هەبێت.
سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس
چین بە سەردانێکی وەزیری بازرگانی بەڕیتانیا بۆ تایوان توڕە دەبێت
