Accessibility links

شاندێکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا سەردانی قامیشلو دەکات

شاندێکی بەریتانی کە لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی ئۆپـۆزسیۆن پـێکهاتووە، سەردانی قامیشلویان کردووە و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستانی ناوچەکە کۆبوونەتەوە.

شاندەکە دوێنێ سێشەممە لە ڕێگەی دەروازەی سێمێلکاوە گەیشتنە قامیشلو و پـێکهاتووە لە مۆریس گلاسمان ئەندامی ئەنجومەنی لۆردان و پەرلەمانتار لوید ڕەسڵ مویڵ و سیمۆن دبینگ بەڕێوەبەری ئۆفیسی نێودەوڵەتی سەندیکاکان و یان فلیچەر بەرپـرسی سەندیکاکانی بەریتانیا.

مۆریس گلاسمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە قامیشلو گوتی " ئێمە لێرەین بۆ پەیوەندیـیەکی درێژدەم لەگەڵتاندا، تاوەکو پشتیوانیتان بکەین لە دژی هەر کەسێک بیەوێت ئازادی و دیموکراسیەکەتان لەناوببات."

پاشان گوتی سەردانی ناوچە جیاجیاکانی باکوری سوریا دەکەن و چاویان بە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دەکەوێت لەگەڵ ئەنجومەنی سیڤیلی شار و شارۆچکەکان.

لوید ڕەسڵ مویڵ ئەویش گوتی لە گەڕانەوەیان بۆ بەریتانیا ئەنجامی سەردانەکەیان بە پەرلەمان و خەڵکی وڵاتەکەیان دەگەیەنن. هیواشی خواست حکومەتی وڵاتەکەی وردەکاری باشتر بکات لە فرۆشتنی چەک بە تورکیا.

بڕیارە شاندەکە ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی شاری کۆبانی بکات.

This item is part of
XS
SM
MD
LG