Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا بەتەواوەتی لە باکووری ئۆکرانیا کشاونەتەوە


هەواڵگری سەربازیی بەڕیتانیا وتی ئێستا هێزەکانی ڕووسیا بەتەواوەتی لە باکووری ئۆکرانیا کشاونەتەوە بەرەو بێلاڕووس و ڕووسیا.

وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا وتی لانی کەم هەندێک لەو هێزانەی ڕووسیا دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆ شەڕکردن لە دۆنباس. هێزەکان پێویستیان بە خۆڕێکخستنەوە و نوێکردنەوە هەیە پێش ئەوەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵات بکرێن. وتیشی گواستنەوەی سەرجەم سەربازەکان لە باکوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات لانی کەم هەفتەیەکی دەوێت.

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە هێشتا ئەمە پشتڕاست بکاتەوە.

وەزارەتەکە وتیشی بۆردومانەکانی هێزەکانی ڕووسیا بۆ سەر شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیا بەردەوامە، هەروەها هێزەکانی ڕووسیا پێشڕەوییان لە شاری ئیزیومی باشوور کردووە بەڵام هێشتا شارەکە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆکرانیادایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG