Accessibility links

بەڕیتانیا: ڕەنگە لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ڕووسیا چوار فڕۆکەی شەڕکەری لەدەست دابێت


سوپای بەڕیتانیا دەڵێت ئەگەرێکی زۆر هەیە ڕووسیا لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم چوار فڕۆکەی شەڕکەری لە ئۆکرانیا لەدەست دابێت، بەمەش ژمارەی ئەو فڕۆکانەی کە ڕووسیا لە دەستپێکی داگیرکارییەکەیەوە لە ئۆکرانیا لە دەستی داون بەرز دەبێتەوە بۆ 55 فڕۆکە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا گوتی ئەگەرێکی ڕاستەقینە هەیە سەبارەت بەوەی زیادبوونی لەدەستدانەکان بەشێکی بەهۆی ئەوەوە بووە کە هێزی ئاسمانی ڕووسیا لە نزیکەوە فڕیون و پشتیوانییان لە هێزە پیادەکانی ڕووسیا کردووە کە لەژێر فشاری پێشڕەوییەکانی ئۆکرانیادان.

گوتیشی زۆرجار هۆشیاریی فڕۆکەوانە ڕووسییەکان لە بارودۆخەکە لاوازە، " ئەگەرێکی ڕاستەقینە هەیە لەسەر ئەوەی هەندێک لە فڕۆکەکان لە نزیکەوە بەسەر شوێنەکانی دوژمن و ناوچە چڕەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیادا فڕیون، چونکە هێڵەکانی پێشەوە بە خێرایی جوڵاون."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG