وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕەنگە لە 30 ی مانگی نۆدا لە میانەی وتارەکەیدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە زیادکردنی هەرێمە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر فیدراسیۆنی ڕووسیا ڕابگەیەنێت.
وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا گوتی ڕیفراندۆمەکان ئێستا لە ناو ئەم ناوچانەدا بەڕێوە دەچن و بڕیارە لە 27 ی مانگی نۆدا کۆتاییان پێبێت.
گوتیشی " ڕابەرانی ڕووسیا بە دڵنیاییەوە هیوادارن ڕاگەیاندنی زیادکردنی ئەو ناوچانە بۆ سەر ڕووسیا وەکو ڕەوایەتیدانێک سەیر بکرێت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە و پشتیوانییەکی نیشتیمانی بۆ ململانێکە لێبکەوێتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەڕیتانیا دەڵێت پێدەچێت پوتن لە کۆتایی ئەم مانگەدا زیادکردنی هەرێمە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا ڕابگەیەنێت
![سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن](https://gdb.voanews.com/fd1e3070-15ee-4986-9e44-a88b731acd9a_w250_r1_s.jpg)