Accessibility links

دادگا: بەڕێتانیا بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵەی کردووە لە هەناردەکردنی چەک بۆ سعودیە


دادگای بەڕیتانیا ڕایگەیاند حکومەتی ئەو وڵاتە بەشێوەیەکی نایاسایی مامەڵەیان لەگەڵ هەناردەکردنی چەک کردووە بۆ سعودیە و پێدەچێت ئەو چەکانە لە جەنگی یەمەندا بەکارهێنرابن.

دادوەرەکە لەکاتی ڕاگەیاندنی فەرمانەکەدا وتی " دادگا گەیشتە ئەو دەرەنجامەی کە پڕۆسەی بڕیاردان لەلایەن حکومەتەوە لەڕووی یاساییەوە هەڵەی تێدابووە."

وتیشی " حکومەت هەڵسەنگاندنی تەواوی نەکردووە سەبارەت بەوەی کە ئایا هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانی لە یەمەن پێشێل کردووە یاخود نا."

وتیشی " بڕیاری دادگا مانای ئەوە نیە بەزووترین کات هەناردەی چەک بۆ سعودیە ڕابگیردرێت، بەڵکو مانای ئەوەیە دەبێت حکومەتی بەڕیتانیا دووبارە بە بابەتەکەدا بچێتەوە و هەڵسەنگاندنی پێویست بکات سەبارەت بەو ڕاستیانەی کە جێی نیگەرانین."

ئەو سکاڵایەش کە کراوە بۆ دادگا لەسەر بابەتەکە لەلایەن ئەو کەسانەوە کراوە کە دژ بە بازرگانی چەکن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG