Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا داوا لە پاشای سعودیە دەکات دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لەمیانەی کۆبوونەوەکەی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپیدا داوا لە پاشی سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز دەکات دەسەڵاتەکانی بەکاربهێنێت بۆ هاندانی لایەنەکانی جەنگی یەمەن تاوەکو بگەن بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن.

مەی لە ڕێگەیدا بۆ کۆبوونەوە هاوبەشەکەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و جامیعەی عەرەبی لە شەرم شێخ لە میسڕ وتی " پەیامی من لە شەرم شێخ ڕوونە: با ئێستا هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ بەردەوامبوون لەو پێشڕەوییەی کراوە و ڕێکەوتنەکانی ستۆکهۆڵم بەتەواوەتی جێبەجێ بکەین."

وتیشی " هەروەها سوود لەم کۆبوونەوەیە وەردەگرم تاوەکو گرنگی بەردەوامبوونی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی سعودیە بۆ هاندانی لایەنەکانی جەنگی یەمەن بە پاشا سەلمان بڵیم لە پێناو هەنگاونان بەرەو ئاشتی، هەروەه جەخت لە پابەندبوونی بەڕیتانیا دەکەمەوە بە ئاسایشی سعودیە و ناوچەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG