Accessibility links

بەڕیتانیا دەڵێت هاککەرە ڕووسیاییەکان ژێرخانی هەستیاری ڕۆژئاوا دەکەنە ئامانج


دەزگای بەرگری ئەلیکترۆنی حکومەتی بەڕیتانیا هۆشداری دەدات لەسەر زیادبوونی هەڕەشەکانی سەر ژێرخانە هەستیارەکانی ڕۆژئاواوە لەلایەن ئەو هاککەرانەوە کە پشتیوانی لە ڕووسیا و جەنگەکەی دەکەن لە ئۆکرانیادا.

ناوەندی ئاسایشی نیشتیمانی ئەلیکترۆنی بەڕیتانیا وتی " چالاکەوانە هاککەرەکانی " سەر بە ڕووسیا هەڵمەتی بێ زیانییان لە ڕێی ئۆنلاینەوە ئەنجام داوە کە ماڵپەڕە گشتییە دیارەکانی تێکداوە و لە کاری خستوون. بەڵام هەندێک لەو گروپانە چالاکانە پلانییان داناوە زیانێکی ڕاستەقینە بگەیەنن.

وتیشی " هەندێکیان ئاماژەیان بە ئارەزووی خۆیان داوە بۆ کاریگەرییەکی وێرانکەرتر و تێکدەرتر لەسەر ژێرخانی هەستیاری نیشتیمانی ڕۆژئاوا، بە بەڕیتانیاشەوە."

وتیشی " پێشبینی دەکەین ئەو گروپانە بە دوای دەرفەتێکدا بگەڕێن تاوەکو ئەو جۆرە کاریگەرییەیان هەبێت، بە تایبەتی ئەگەر پاراستنی سیستمەکان لاواز بێت."

وتیشی سەرەڕای ئەوەی ئەو گروپانە پاڵنەری ئایدۆلۆژییان هەیە و خۆیان لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ڕووسیادا دەگونجێنن، بەڵام " ناچنە ژێر دەسەڵاتی فەڕمی دەوڵەتەوە."

وتی " ئەمە وایان لێدەکات کەمتر پێشبینیکراو بن."

هێرشێکی ئەلیکترۆنی سەرکەوتوو بۆ سەر ژێرخانێکی هەستیاری نیشتیمانی وەکو ژێرخانی وزە یاخود ژێرخانی دابینکردنی ئاو دەکرێت زۆر وێرانکەر بێت و زیانێکی گەورەی ڕاستەقینەی هەبێت.

وتیشی ئەو جۆرە هێرشانە کە توانایەکی تەکنیکی زۆر بەرز و سەرچاوەی زۆری دەوێت تاوەکو جێبەجێ بکرێن، " بەبێ یارمەتییەکی دەرەکی " قورس دەبێت بۆ گروپەکانی چالاکەوانە هاککەرەکان سەرکەوتووانە ئەنجامی بدەن، بەڵام هۆشداریدا لەوەی " ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرتر بن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG