Accessibility links

بەڕیتانیا دووجار فڕۆکە جەنگییەکانی ناردووە بۆ ڕێگەگرتن لە فڕۆکە ڕوسیەکان لە بەڵتیق


وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا وتی لەندەن دووجار فڕۆکەی جەنگی جۆری تایفۆنی ناردووە بۆ ناوچەی بەڵتیق بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە فڕۆکە ڕوسییەکان.

ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی بەڕیتانیا لە جۆری تایفۆن ڕەوانەی ناوچەی بەڵتیق کران بۆ ڕێگەگرتن لە فڕۆکە ڕوسییەکان کە لە جۆری سو-27 و ئیل 22 بوون و بەرەو ڕوسیا ڕەوانەیان کردوونەتەوە.

ڕۆژی سێشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی بەڕیتانیا لە بنکەی ئامارییەوە لە ئیستۆنیا هەواڵی فڕینی دوو فڕۆکەی جەنگی ڕوسییان پێگەیشتووە کە بەسەر ئاسمانی بەڵتیقدا ڕۆشتوون بەرەو کالینینگراد.

مانگی ڕابردوو بەڕیتانیا ئەرکی پۆلیسی ئاسمانی سەر بە هاوپەیمانێتی ناوتۆی گرتە دەست لە ئاسمانی ناوچەی بەڵتیقدا کە پێشتر هێزی ئاسمانی ئەڵمانیا ئەو کارەی دەکرد.

وەزیری کاروباری هێزە چەکدارەکانی بەڕیتانیا مارک لانکستەر وتی " ئێمە پابەندین بە بەرگریکردن لە سنووری هاوپەیمانێتی ناتۆوە و پشتیوانی لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین لە بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەکدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG