Accessibility links

وتەبێژی مەی: پێویستە ڕوسیا هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت تاوەکو پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەڕیتانیادا باش ببێتەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی

وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی وتی پەیوەندییەکانی نێوان بەڕیتانیا و ڕوسیا ناگۆڕێن تاوەکو مۆسکۆ هەڵسوکەوتەکانی نەگۆڕێت، ئەمەش دوای ئەوە هات سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی هیوادارە لەدوای تێریزا مەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە باش ببێتەوە.

پوتن وتی هیوادارە ئەوەی شوێن تێریزا مەی دەگرێتەوە کاربکات بۆ باشکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان لەندەن و مۆسکۆ دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو بەهۆی ژەهراویکردنی سیخوڕی پێشووی ڕوسی سێرگەی سکریپاڵ لەسەر خاکی بەڕێتانیا گرژیی کەوتە پەیوەندییەکانی نێوانیانەوە، مۆسکۆش لەلای خۆیەوە وتی هیچ پەیوەندییەکی بە ژەهراویکردنەکەوە نەبووە.

وتەبێژەکە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ڕوون بووین سەبارەت بە دەستدرێژییە دووبارەوەبووەکانی ڕوسیا و هەڵسوکەوتە تێکدەرانەکەی کە هەموو ئەو قسانەیان ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هاوبەشێکی نێودەوڵەتی بەرپرسیار بن."

وتیشی " بەردەوام دەبین لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ڕوسیادا سەبارەت بە بابەتەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی چونکە ئەوە لە بەرژەوەندی نیشتیمانی بەڕیتانیادایە، بەڵام سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا چەند جارێک ڕوونی کردۆتەوە گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتەکانی ڕوسیادا تاکە ڕیگەیە بۆ باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG