Accessibility links

قەتەڕ 24 فڕۆکەی تایفۆن لە بەڕیتانیا دەکڕێت


وەزیری بەرگری قەتەڕی نوسراوێکی مۆر کرد بۆ کڕینی 24 فڕۆکەی تایفۆن لە کۆمەڵەی" بی ئەی ئی سیستمز"ی بەڕیتانی بۆ دروستکردنی بەرگری ، ئەمەش واچاوەڕوان دەکرێت ئەو وڵاتە عەرەبییانە توڕە بکات کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕیوە.

شایەنی باسە لە پێنجی مانگی شەشدا سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد و قەتەڕیش هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

دەزگای هەواڵی قەتەڕ ڕۆژی یەکشەممە بڵاویکردەوە قەتەڕ بەنیازە 24 فڕۆکەی تایفۆنی نوێ لە بەڕیتانیا بکڕێت.

دەزگاکە ڕوونی کردەوە وەزیری کاروباری بەرگری قەتەڕ خالید بن محەمەد عەتیە ڕێکەوتنێکی لەگەڵ هاوتا بەڕیتانییەکەی وەزیری بەرگری بەڕیتانیا مایکڵ فاڵۆندا مۆرکردووە.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " ئەمە یەکەم ڕێکەوتنی بەرگری گەورە دەبێت لەگەڵ قەتەڕدا کە یەکێکە لە هاوبەشە ستراتیژییەکانی بەڕیتانیا." وتیشی گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە چەند ساڵێکی خایاندووە.

وتیشی " هیواداریشین ئەم ڕێکەوتنە یارمەتی ئاسایشی ناوچەکە بدات."

هیچ کام لە بەیاننامەکانی دوو وڵاتەکە باسیان لە تێچووی ڕێکەوتنەکە نەکرد. لە ساڵی 2014 دا کۆمپانیا بەڕیتانیەکە ڕێکەوت لەسەر فرۆشتنی 72 فڕۆکەی تایفۆن بەنرخی 4.43ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی کە دەکاتە شەش ملیار دۆلار.

لە مانگی شەشیشدا قەتەڕ ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای بوینگی ئەمەریکیدا مۆر کرد بۆ کڕینی فڕۆکەی ئێف-16 بەبڕی 12 ملیار دۆلار و ڕێکەوتنێکی تریشی لەگەڵ ئیتاڵیادا مۆر کرد بۆ کڕینی حەوت کەشتی جەنگی بەبڕی شەش ملیار دۆلار.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG