Accessibility links

بەڕیتانیا بۆ تورکیا: دەبێت خۆت بەدووربگریت لە کردەوەی سەربازیی تاکلایەن لە سوریا


بەڕیتانیا هۆشیاریدایە تورکیا سەبارەت بە ئەنجامدانی کردەوەی سەربازیی تاکلایەنە لە سوریا .

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا ئاندرو مۆریسن وتی " ئێمە تەواو ڕوون بووین لەگەڵ تورکیادا سەبارەت بەوەی کە دەبێت خۆیان بەدووربگرن لە کردەوەی سەربازیی تاکلایەن چونکە ئەوە دەبێتە هۆی خراپکردنی ڕەوشی ناوچەکە و هەڕەشە دەبێت بۆ سەر هەوڵەکان بۆ شکست پێهێنانی کۆتایی داعش."

مۆریسن لێدوانەکەی سەرۆک ترامپی ڕەت کردەوە کە گوایە بەڕیتانیا زۆر دڵخۆشە بە بڕیارەکەی ئەمەریکا بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

مۆریسن وتی " نازانێت " ئەو لێدوانە لەکوێوە هاتووە و دڵنیاشە لەوەی هیچ شتێکی لەو شێوەیە نەوتراوە لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب و هاوتا ئەمەریکییەکەی مایک پەمپێیۆدا.

هەروەها وتەبێژی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی بەڕیتانیا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە پلانەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە باکوور ڕۆژهەڵاتی سوریا.

کاتێک سەبارەت بە لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ پرسیاری لێکرا، وتەبێژەکە وتی جوڵە سەربازییەکانی ئەمەریکا تایبەتن بە ئەمەریکا خۆیەوە.

XS
SM
MD
LG