Accessibility links

بەڕیتانیا: وەڵامدانەوە لەسەر بابەتی دیارنەمانی خاشقچی جێی گفتوگۆکردن دەبێت


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی ئەو هەواڵانەی پەیوەستن بە ڕۆژنامەنووس و نوسوری سعودی جەمال خاشقچییەوە جێی قبوڵکردن نین ئەگەر بێت و ڕاست دەرچن، بەڵام هەر وەڵامدانەوەیەک لەلایەن بەڕیتانیاوە جێی گفتوگۆ لەسەر کردن دەبێت.

جێرێمی هەنت بە ڕادیۆی بی بی سی بەڕیتانی وت " بەشێک لە کاردانەوەکەمان بەند دەبێت بە کاردانەوەی سعودیەوە و بەندیش دەبێت بەوەوە کە ئایا تا چەند بابەتەکەیان بەجددی وەرگرتووە وەکو ئێمە، بەڵام ئەم بابەتە زۆر زۆر مەترسیدارە."

وتیشی " پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیەدا پەیوەندییەکی ستراتیژیشە. وەڵامدانەوەمان جێی گفتوگۆکردن دەبێت. لەکۆتاییدا ئەگەر ئەم هەواڵانە ڕاست دەرچن ئەوا بەدڵنیاییەوە ئەوە لەگەڵ بەهاکانی ئێمەدا یەک ناگرێتەوە."

بەرپرسانی تورکی دەڵێن پێیان وایە خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژراوە، سعودیەش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG