Accessibility links

بەڕیتانیا: نەبوونی باڵادەستی ئاسمانی ڕووسیا بەهۆی خراپی مەشقەکانەوە خراپتر بووە


دۆنێتسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
دۆنێتسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت کوژرانی ئەندامانی ستافە بە ئەزموونە ئاسمانییەکەی ڕووسیا لە ماوەی داگیرکارییەکەیدا لە ئۆکرانیا هۆکارێکە بۆ " نەبوونی باڵادەستی ئاسمانی لەلایەن ڕووسیاوە کە بەهۆی خراپی مەشقەکانەوە خراپتر بووە." هەروەها " تیشکیشی خستەسەر مەترسییەکانی ئەنجامدانی ئەرکەکانی پشتیوانی ئاسمانی لە نزیکەوە لەو ناوچانەدا کە بەرگری ئاسمانی تیایاندا چڕە."

بەڕیتانیا وتی توانای ئاسمانی ڕووسیا " پێناچێت لە چەند مانگی داهاتوودا بگۆڕێت. لە ناوچوونی بەرچاوی فڕۆکەکانی ڕووسیا پێدەچێت زۆر زیاتر بێت لە تواناکانی بۆ دووبارە دروستکردنەوەی چوارچێوەی فڕۆکەکان. ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ پێدانی مەشق بۆ پێگەیاندنی فڕۆکەوانی لێهاتوو تواناکانی ڕووسیا زیاتر کەم دەکاتەوە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی توانایەکی ئاسمانی شەڕکردن."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG