Accessibility links

بەڕیتانیا داوا لە ئیسڕائیل دەکات فراوانکردنی نیشتەجێیەکانی ڕابگرێت


بەڕیتانیا داوای لە ئیسڕائیل کرد فراوانکردنی نیشتەجێیەکانی ڕابگرێت و ئەگەر نا ئەوا " ئەنجامی پێچەوانەی " دەبێت، هەروەها وتیشی بەپێی یاسای نێودەوڵەتی نیشتەجێیەکان نایاسایین.

وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا جەختی لە هەڵوێستی خۆی کردەوە سەبارەت بە نیشتەجێیەکانی ئیسڕائیل لەسەر خاکی فەڵەستین، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ دروستکردنی نیشتەجێیەکانی ئیسڕائیل.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی بەڕیتانیا ڕایگەیاند " هەڵوێستی بەڕیتانیا سەبارەت بە نیشتەجێیەکان ڕوونە. بەپێی یاسای نێودەوڵەتی نیشتەجێیەکان نایاسایین و بەربەستن لەبەردەم هەوڵەکانی ئاشتیدا و هەڕەشەن بۆ ئەگەری چارەسەری دوو دەوڵەت. داوا لە ئیسڕائیل دەکەین فراوانکردنی نیشتەجێیەکانی ڕابگرێت کە دەرەنجامی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG