Accessibility links

بەڕیتانیا: هەنگاوەکانی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییە ناوەکییەکانی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانیمان


وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب

وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دۆمێنیک ڕاب وتی بڕیاری ئێران بۆ گرتنەبەری هەنگاوێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 دا هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی بەڕیتانیا.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند ئێران دەستدەکاتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە کارخانەیەکی ناوەکی ژێرزەمین لە باشوری تاران و ئەمەش نوێترین هەنگاوی ئێرانە بۆ کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا.

ڕاب وتی " کارەکانی ئەمدواییانەی ئێران بە ئاشکرا دژایەتیکردنی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەیە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەمان."

وتیشی " دەمانەوێت ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ دانوستانێکی نێودەوڵەتی بونیادنەرانە بەڵام پێویستە لەسەر ئێران پابەند بێت بە بەڵێنەکانیەوە و دووبارە بەزووترین کات پابەند بێتەوە بە تەواوی بەندەکانی ڕێکەوتنەکەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG